Big Force Consulting Ltd.
Big Force Consulting Ltd.

دەربارەی ئێمە  

 

کۆمپانیای ڕاوێژکاری بیگ فۆرس، کۆمپانیایەکی چالاکی نێودەوڵەتی بواری ئاسایش و پاراستنە. کۆمپانیایەکە لە ئاستێکی هەرە باڵادا کارەکانی ئەنجام دەدات. هەروەها کۆمپانیایەکە شارەزا لە بواری پرۆسەی بەردەوامیی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی پاراستن و ئاسایشی تایبەتدا.

بە ئامانجی پاراستنیان ئێمە پشتگیری خاوەن کۆمپانیاکان، بەرپرسان، هەروەها کەسانی بەنێوبانگ و ناسراو دەکەین.  هەروەها بەئامانجی پاراستنی کەسوکار و کارمەندەکانیان پشتگیریان دەکەین، تاکو هەموو وزە و توانای کار، بەرهەم ومتمانەی بەنرخی خۆیان بەرانبەر بە هەموو کارێکی خراپ، ئەگەری نەرێنی و لە دژی هەموو بێزارکردنێک، لە هەموو شوێن و کاتێکدا پارێزراو بێت.     

 ئەم کۆمپانیا تایبەتمەندەی بواری ئاسایش و پاراستن لە لایەن کەسێکەوە دامەزراوە کە پێشتر کارمەندی چالاکی گروپێکی ناسراوی دژەتێرۆری ئەڵمانیا بووە. دامەزرێنەری کۆمپانیاکە هاوکات شارەزای بواری وردبینی و گرنگیی دیسیپلینی کاری پۆلیس و شارەزای بواری ئاڵۆز و پێچیدەی بازاڕ و ئابوری ئازادیشە.

 تیمی کارکردنی کۆمپانیای ڕاوێژکاری بیگ فۆرس خاوەن زانیارییەکی فراوانی ڕاوێژ پێشکەشکردنن لە بواری بەڕێوەبردنی ئەم کارە هەستیارەدا. تیمەکە خاوەنی توانای فێرکردن و ڕاهێنانی هەیە لە بابەتی بەهاناوەچوونی کوتوپڕ لە بواری کاری ئابوری و بازرگانیدا. سەرباری ئەوانەیش کارکردن لەسەر بابەتی دروستبوونی مەترسی، بۆ نمونە کاتێک ژیانی کەسێک/کەسانێک بکەوێتە مەترسییەوە، دەبێت چۆن هەڵسوکەوت بکرێت، ئەوانە و هەبوونی شارەزایی لە بواری پەروەردە، فێرکردن و پێشکەوتندا بۆ کەسانی خاوەن بڕیار، هەروەها پێشکەشکردنی زانیاری لە بواری ئیدارەدان و شێوازی هاوئاهەنگی لە کاتی قەیران و ڕەوشی کتوپڕدا.

لە ڕەوشی ئاڵۆز و پڕ كێشەدا، لە هەلومەرجێکدا هەڕەشە و مەترسی دروست دەبێت، لە کاتی گوشارخستنەسەر یان حاڵەتی ڕفاندندا، بەڕێزتان دەتوانن زانیاری و پشتگیری گەورە و گرنگ لەم کۆمپانیایە وەربگرن. بەشێوەیەکی تەواو دۆستانە، بەتەنگەوەهاتن و وەفاوە بەدەنگتانەوە دێین و هاوکارتان دەبین. هاوکات بەشێوەیەکی دەربەست و وردەکارانە هەوڵدەدەین لە ئامانجی و ئەنجامی ڕووداوەکە تێبگەین.

لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا پێشنیازی ئێمە ئەوەیە مرۆڤەکان خۆیشیان دەبێت ڕێوشوێنی پاراستن و خۆپاراستنی بەردەوام بگرنە بەر. دەتوانن بە متمانە و باوەڕەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن و وتووێژ لە بارەی ئەم کارە گرنگەوە بکەین.

کۆمپانیای ڕاوێژکاری بیگ فۆرس کۆمەڵێ ڕەهەند و شێوازی گەورەی بەڕێوەبردن  پێشکەش بە کڕیار و ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت لەو بوارەدا زانیاری نوێ بەدەست بخەن و شێوازە هاوچەرخەکان فێرببن.

خۆشحاڵ دەبین پەیوەندیمان پێوەبکەن.

تیمی کۆمپانیای ڕاوێژکاری بیگ فۆرس